شعر کوردی ،هیمو عزیزیان

 

دڵی من تەنگەو غەمبارە بێ تۆ
هەناسەی گەرمم چه‌ن ساردە بێ تۆ
دیدەی ڕۆشنم تاریک و شەوە
نزاری باکور چۆڵ دیارە بێ تۆ

لە دووریت دیدەم پڕ لە ئەسرینە
گوڵی ئەوینم ژاکاوە بێ تۆ
ئاخ لەزەتی چاوی خوومارت
ژیان و ژینم خەسارە بێ تۆ

بەحەسرەتم بۆت ژینم نەماوە
هەرمانەدیسان وەک پارە بێ تۆ
خەزانی دڵم گەیشتوەتە جستان
ئەی هاوار خوایا بەهاری بێ تۆ

لە ناخما ئەکۆڵی ڤیانو سۆزت
ڕۆژی تەنیایم چەن تارە بێتۆ
ئاورێک بدەرۆ لە جێژوانی دڵ
هێمۆی شاعرێش هەژارە بێ تۆ

#هیموعزیزیان

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا