شعر دوایین نامه له دل ئاگر از سعدی صادقی

ئەمشەو گەڵایێکی دەفتەر دەردەکەم
بـا بزانێ حـاڵ و ئێـش و دەردەکــەم

با بزانێ دەردی جیا بوون له ڕیشه
با بزانێ چـۆنه دڵ بـەیت له تـیشه

با بزانێ دەردی دووری و دەردی دڵ
با بزانێ چـۆنه گـەر دڵ بـێـتـە کـوڵ

بـا بـنـووسـم لـه سـەری حاڵی دڵـم
با بگاته دەسـتـی تـاقــانــه گــوڵـم

ئـەگـەر هـاتـوو کـه هـاتـەوە بـۆ دیتنی یـاری پاری
پێ بڵێن که من نامەوێ دوای مردنم شین و زاری

بڵێن زۆر چـاوڕوانتی کـرد لـه ئـەو شووشە تەم گرتووە
بڵێن یارە هەر تۆ خۆش بیت فیدای سەرت ئەو مردووە

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا